پشتیوان سادق: حکومەتی فیدراڵ مەرجی دیکەی داناوە بۆ ناردنی 700 ملیارەکە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی مەرجی دیکەی داناوە بۆ ئاستەنگ دروستکردنی بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: حکومەتی عێراق بە شاندی هەرێمیان وتووە، ئەگەر مووچەش بنێرین دەتوانین مووچەی سەدا 60ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرین، پێویستە هەرێمی کوردستان مووچەی سەدا 40ی دیکە لە داهاتی خۆی دابین بکات.

پشتیوان سادق ئاماژەی بەوەشدا: مەرجێکی دیکە ئەوەیە کە دەبێت هەرێم تەواوی داهاتی ناوخۆ رادەستبکات.

وەزیری ئەوقاف جەختیکردەوە، لە زووترین کاتدا شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا