کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی نیسان، ئاسمان هەور بۆ نیمچەهەور دەگۆرێت،  لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکەی کەم کەم لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم (ناوچە سنووریەکان و قەزای شەنگال و دەوروبەری ) و هەندێک لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشوور و رۆژئاوای هەرێم هەیە، لەکاتەکانی شەودا کەشەکە جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆرێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەک بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.

سبەی سێشەممە16ی نیسان، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەوری جیاجیا، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 25پلەى سیلیزى

سلێمانی :23 پلەى سیلیزى

دهۆک : 23پلەى سیلیزى

کەرکوک : 26پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 22پلەى سیلیزى

زاخۆ : 24پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 13پلەى سیلیزى

سۆران : 22پلەى سیلیزى

گەرمیان : 27پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا