پارکەکانی ڕاوەستانی ئوتۆمبێل لە چاڤیلاند دادەخرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بەهۆی زیاد وەرگرتن و بەکرێدانی شەقامی گشتی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەرسێ پارکی ئۆتۆمبێلەکانی پرۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند دادەخات.

ئەمڕۆ چوارشەممە7ی حوزەیران، رائیدی هاتوچۆ دانا عوسمان، سەرۆکی لیژنەی هاتوچۆ رایگەیاند: لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان کە لە قائیمقامیەتی سلێمانی تۆمارکراوە، لەرۆژی جیهانی مناڵاندا، پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند نرخی وەستانی ئۆتۆمبێلی بەرزکردوەتەوە بۆ سەرو 2000 دینار، بۆیە لەلایەن لیژنەی هاتوچۆی سەر بەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە پسوڵەی سەرپێچی بۆکراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتی سەردانی لیژنەکە بۆ پارکەکانی چاڤیلاند، دەرکەوتوە کە شەقامە گشتییەکانی چواردەوری پڕۆژەکەی وەک پارکی وەستانی ئوتومبێل بەکارهێنراوە و کرێییەکی زۆریش لە شۆفێران وەرگیراوە.

هاوکات، یەکێکی دیکە لە سەرپێچییەکانی پارکەکانی چاڤیلاند، هەبوونی بڕێکی زۆری قەرزەی قائیمقامیەتی سلێمانییە کە بەهۆی تۆمارکردنی سەرپێچییەکی زۆری ساڵانی پێشوە کەپابەندی مەرجەکانی کارکردن نەبوە و غرامەی بۆ نوسراوە.

ڕوونیکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەرسێ پارکی وەستانی ئوتومبێلەکانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند دادەخرێت و ڕووبەڕوی رێکارە یاساییەکانیش دەکرێنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا