هه‌وڵێكی ناخۆش له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌

پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای مۆدێرنا ئاشكرایكرد، ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ مرۆڤایه‌تی ده‌مێنێته‌وه‌.

كۆمپانیای مۆدێرنا یه‌كێكه‌ له‌و كۆمپانیایانه‌ی جیهان كه‌ سه‌رقاڵی دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنایه‌، ستیڤتان به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه‌ ڕایگه‌یاند، “بۆ هه‌میشه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵماندا ده‌مێنێته‌وه‌”.

هه‌رچه‌نده‌ بانسڵ هه‌واڵێكی ناخۆشی له‌باره‌ی كۆرۆنا ئاشكراكرد، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی، ئه‌و ڤاكسینه‌ی كۆمپانیاكه‌ی دژی كۆرۆنا په‌ره‌یپێداوه‌، به‌رامبه‌ر كۆرۆنا و جۆره‌ نوێیه‌ گۆڕاوه‌كه‌یشی كاریگه‌ریی هه‌یه‌.

ئاژانسی ده‌رمانی ئه‌وروپی گڵۆپی سه‌وزی بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسینی مۆدێرنا هه‌ڵكردووه‌، ئێستاش وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌توانن ڤاكسینه‌كه‌ به‌كاربهێنن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک