یەبەشە دەربارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی شەنگال راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال(یەبەشە)، دەربارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر نەخۆشخانەیەك لەسنوری شەنگال ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەكات، ئەو نەخۆشخانەیە بۆ پێداویستیی هێزەکانی بەرگریی و گەلی ئێزدیی و عەرەب، دروستکرابوو، بەڵام ئەمڕۆ بووە ئامانجی دەوڵەتی تورک.

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال(یەبەشە)، دەربارەی هێرشەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە ئەمڕۆ کرایە سەر نەخۆشخانەی گوندی سکێن-ی شەنگال، ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:” كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆیی ئەمڕۆ 17ی ئابی 2021، بە چاودێریی و ڕێکخستنی فڕۆکەی سیخوڕیی بێفڕۆکەوان، فڕۆکەی جەنگیی نەخۆشخانەی سکێن-ی شەنگالی بۆردوومان کرد”.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو نەخۆشخانە لەژێر پاراستنی یەبەشەدا، بۆ پێداویستیی هێزەکانی بەرگریی و گەلی ئێزدیی و عەرەب، دروستکرابوو، بەڵام ئەمڕۆ بووە ئامانجی دەوڵەتی تورک.

یەبەشە، باس لەوەشدەكات: ئەو نەخۆشخانەیە لە خزمەتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال و گەلی شەنگالدا بوو، “دەوڵەتی فاشیست، قڕکەر و داگیرکەر” دوای هێرشی 16ی ئاب، ئەمڕۆش هێرشیکردەوە سەر شەنگال، ئەو هێرشە شەهید و برینداری لێکەوتەوە، هەتا ئێستا شەهید و بریندار هەن، کە لەبن داروپەردووی نەخۆشخانەکەدا ماون و دەرنەهێندراون.

یەبەشە، ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەکانی داهاتوودا، فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال-یەبەشە، ڕاگەیەندراوێک بە بەرفراوانیی بڵاودەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا