ئەو شەرڤانانە كێ بوون ئەمڕۆ لەشەنگال شەهید بوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی گشتی یەبەشە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەو تێیدا ڕایگەیاند: لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر شەنگال، فەرماندە سەعید حەسەن، برازایەکی و شەڕڤانێکی یەبەشە شەهیدبوون و سێ هاوڵاتیی مەدەنییش برینداربوون.

فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە، لەسەر هێرشەکەی ئەمڕۆی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆسەر شەنگال، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەبەشەدا هاتووە: ئەمڕۆ 16ی ئابی 2021 لە شەقامی بازاڕی کۆنی شەنگال، ئۆتۆمبێلێکمان لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کرایە ئامانج و لەو هێرشەدا فەرماندەی یەبەشە سەعید حەسەن و برازایەکی و شەڕڤانێکی یەبەشە بەناوی عیسا خوەدێدا شەهیدبوون.

هاوەكات ئاماژە بەوەشدراوە، لەبۆردومانەكەدا سێ هاوڵاتیی مەدەنی بەناوەکانی؛ مەدیا قاسم سمۆ، شامر عەباس بەرجەس و میرزا عەلی برینداربوون.

یەبەشە دەشڵێت ، ئەوە یەکەم هێرشی قڕکەر و فاشیستانە لەدژی خەڵکی ئێزدی نییە و بەردەوامیی قڕکردنی ئێزدییەکانە، کە دژی مافی ئێزدییەکان، خۆپاراستنیان و خۆبەڕێوبەرییان ئەنجامدەدرێت.

دەقی راگەیەندراوی فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال- یەبەشە، لەسەر هێرشەکەی ئەمڕۆی فڕۆکە جەمگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر شەنگال:

ئەمڕۆ لە شەقامی بازاڕی کۆنی شەنگال، ئۆتۆمبێلێکمان لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کرایە ئامانج، لەم هێرشەدا فەرماندەی یەبەشە سەعید حەسەن، برازایەکی و شەڕڤانێکی یەبەشە بەناوی عیسا خوەدێدا شەهیدبوون، هەروەها سێ هاوڵاتیی مەدەنی بەناوەکانی؛ مەدیا قاسم سمۆ، شامر عەباس بەرجەس و میرزا عەلی برینداربوون.

ئەمە یەکەم هێرشی قڕکەر و فاشیستانە لەدژی خەڵکی ئێزدی نییە و بەردەوامیی قڕکردنی ئێزدییەکانە، کە دژی مافی ئێزدییەکان، خۆپاراستنیان و خۆبەڕێوبەرییان ئەنجامدەدرێت.

سێ ساڵ لەمەوبەر چون مام زەکی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کرایە ئامانج، ئەمڕۆش هەڤاڵ سەعید کرایە ئامانج، هەڤاڵ سەعید بۆ بەڕێکخستنکردنی ئێزدیان بە ساڵان پێشەنگایەتی کردووە و بۆ پاراستنی ئێزدییان فەرماندەیی کردووە، لە فەرمانەکەشدا لە بەرەی پیشەوەی شەڕدا بوو، هەروەها بۆ ناساندنی ئازاری ئێزدییەکان لە ئاستی سیاسیدا، بووە زمانی خەڵکەکەی و بۆ پاراستنیان بووە هێزی باوەڕیی گەلەکەی.

خوێنی فەرماندەی هێژا و گەورە، هەڤاڵ سەعید، لەسەر عەرز نامینێت، تا ئەو کاتەی دەوڵەتی فاشیستی تورک تێکدەشکێت، بەرخۆدانی ئێمە بەردەوام دەبێت، بە هەزاران شەڕڤانی هەڤاڵ سەعید بە شێوەیەکی فیدایی ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن.

یەبەشە داواش لە خەڵکی ئێزدی، گەلی کورد و مرۆڤایەتی دەكات کە لە بەرامبەر هێرشەکانی فاشیزم دەنگی خۆیان دەرببڕن و خاوەنداریی لە شەهیدان بکەن.

بەڵێنی ئێمە بۆ شەهید سەعید، مام زەکی و شەهید عیسا ئەوەیە کە خەونەکانیان بۆ شەنگالێکی ئازاد، دیموکراتی و خۆبەڕێوبەر، بەدیدێنین و گەلەکەمان دەپارێزین، بەڵێن دەدەین کە بە شوێنکەوتوویی شەهیدان، سەرکەوتن مسۆگەر

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا