پۆڵەتیك پرێس
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بە هۆكارێكی نادیار، ئاگرێكی گەورە لەكەمپی شاریا لە پارێزگای دهۆك كەوتەوە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان نزیكەی 400 خێمە سووتاون.
دوابەدوای رووداوەكە هێزەكانی بەرگری فریاكەوتن گەشتنە كەمپەكە بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان روداوەكە زیانی زۆری ماددی لێكەوتووەتەوە و كارمەندێكی بەرگری فریاكەوتنیش برینداربووە.
لە دوای هاتنی داعش لە ساڵی 2014 كەمپی شاریا لە سنوری پارێزگای دهۆك دروستكرا بۆ دانیشتووانی قەزای شەنگال، تا ئێستاش بەشێك لە دانیشتووانی ئەو قەزایە نەگەڕاونەتەوە بۆ شوێنی خۆیان و لە ناو كەمپەكەدا نیشتەجێن.