پۆڵەتیک پرێس
پرتەقاڵی سوور لە قەبارەدا بچووکترە لە پرتەقاڵی ئاسایی، ڕەنگە سوورەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەمەندی بە مادەی ئەنسۆسیانین، چەندین ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.
سوودەکانی پرتەقاڵی سوور:
-پرتەقاڵی سوور مادەی ئەنسۆسیانینی تێدایە یەکێکە لە دژەئۆکسانەکان، ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
-یارمەتی کەم کردنەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن دەدات.
-پرتەقاڵی سوور فلاڤۆنویدی تێدایە جگە لەوەی تامێکی تایبەتی پێدەبەخشێت، ڕێگری لە توشبوون بە جەڵتەی مێشک دەکات.
-ڤیتامین سی تێدایە، یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری لەش دەدات و کرداری خڕۆکە سپیەکان باشتر و چالاکتر دەکات.