بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێ: سوپای توركیا هاوڵاتیانی مەدەنی شەهید دەكات

پۆڵەتیك پرێس

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێ رایگەیاند، بۆردومانەكانی توركیا هاوڵاتی مەدەنی دەكاتە قوربانی و بەهۆی بۆردومانەكانیشەوە دوێنی هاوڵاتیەكی دانیشتووی گوندی( دشێش) لەسنوری ناحیەی كانی ماسێ شەهید بووە.

سەربەست سەبری بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێ لەسنوری ئامێدی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهۆی گولەی دۆشكەی هێزەكانی سوپای توركیا لەگوندی (دشێش) هاوڵاتیەكی مەدەنی شەهید بووە.

وتیشی، بۆردومان و هێرشەكانی سوپای توركیا لەناوچەكەیان بەبیانووی هەبوونی هێزەكانی پەكەكە ژیان و گوزەرانی لەهاوڵاتیای ناوچە سنورییەكان تێكداوەو دەست لەهیچ ناپارێزن.

لەلایەكی دیكەوە وارشین سەلمان، قائیمقامی قەزای ئامێدی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ماوەی دوورۆژە ئاگرێكی گەورە لە سنوری گوندی سگێرێ یان لەچیای مەتینا لە قەزای ئامێدی کەوتۆتەوەو زیانی گەورەی بەرەز و باخی هاوڵاتیان و دارستان و ژینگەو سروشتی ناوچەكە گەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە ئاگرەكە بەرەو كۆنتڕۆڵكردن دەڕوات بەڵام تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە ترسی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناتوانن بەباشی كارەكانی خۆیان بكەن و بەتەواوی ئاگرەكە بكوژێننەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا