ئەیسۆس مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئەیسۆس پێش کۆتای مانگی ئاب مۆبایلە نوێیەکەی بەناوی ڕۆگ فۆن فایف ئێس دەخاتە بەردەست، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لەباشترین مۆبایلە پێشکەوتوەکانی ئەمساڵ.

مۆبایلی ڕۆگ فۆن فایف ئێس بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی بگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە وتوانای پیشاندانی ڤیدیۆی هەشت کەی هەیە، شەپۆلەکەی 144 هێرتزە، بەمەش شاشەکەی یەکێکە لە باشترین جۆری شاشەکان.

چارەسەرکەری سناپ دراگۆن888 پڵەسی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە 16 یان 18 گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 64 مێگاپێکسڵە.

مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، پارچەی ئێن ئێف سی هەیە، خێرای پاتریەکەی 6000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا