کاتی بەردەست بوونی وەن پڵەس دیاری کرا

پۆڵەتیک پرێس

وەن پڵەس کاتی بەردەست بوونی مۆبایلە نوێیەکەی ئاشکرا کرد

کۆمپانیای وەن پڵەس ڕایگەیاند، یەکێک لە زنجیرە مۆبایلەکانی کە oneplus9 لە ٢٣ ی ئازاردا کاتژمێر ٩ بە کاتی ئیمارات مۆبایلەکە دەخاتە بازاڕەوە.

بەپێی زانیاریەکان مۆبایلە نوێیەکە دیقەی شاشەکەی ١٤٤٠ پێکسڵە خێرایی بارگاوی کردنەکەی ٤٥ واتە بە ئامێرای بارگاویکردنی بێتەلی پێچەوانە.

وەن پڵەس ٩ پرۆ کامێرایەکی تایبەتی هەیە

تحديد موعد إطلاق هواتف ”ون بلس“ المقبلة

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند،  من باوەڕی تەواوم هەیە کە مۆبایلە نوێیەکە، کامێرایەکی زۆر تایبەتی هەیە کە بە شێوەیەک وێنە دەگرێت بە هەموو شێوەیەک دەتوانرێت لەسەر کۆمپیوتەر وێنەکە دەستکاری بکرێت.

هەروەها مۆبایلە نوێیەکە لە ڕووکاری دەرەوەدا چوار کامێرای هەیە کە لێنزە سەرەکیەکەی هەستەوەری مۆبایلی سۆنی نوێی بۆ دانراوە، هەروەها کۆمپانیاکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە لێنزی فریفۆرمیان بەکار هێناوە کە کوالیتیەکی زۆر بەرزی هەیە.

هەروەها پێشبینی دەکرێت، کە وەن پڵەس لە داهاتوو دا گرنگیەکی زۆر زیاتر بدات بە مۆبایلەکانی بە تایبەت کامێراکەی بۆ گرتنی وێنەی سروشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا