سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید وەڵامی یانەی بەرشەلۆنەی دایەوەو رایگەیاند، ئەو هۆكاری رۆشتنی میسی نەبووە لە خولی ئیسپانی.
فلۆرێنتینۆ پێرێز لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بەرشەلۆنەوە نەكردووە تا داوا لە لاپۆرتا بكات گرێبەستی میسی نوێ نەكاتەوە.
باسی لەوەشكردووە، تائێستا تەنها دووجار بەڕێوەبەرەكەی بەرشەلۆنەی بینیووە ئەوانیش چوار مانگ لەمەوبەرو شەمەی رابردو كە میسی بڕیاریدا بوو لە بەرشەلۆنە بڕوات.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشتر خاومی لوپێزی ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بەرشەلۆنە ڕایگەیاندبوو پێرێز فشاری لە بەرپرسانی یانەكەی كردووە گرێبەستی نوێ لەگەڵ میسدا واژوو نەكەنەوە.
ئەو لێدوانەش وا لێكدرایەوە كە پێرێز هۆكاری بووە میسی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت.