سەرۆكی موای تای بڕیارەكەی ئۆڵۆمپی ڕەت دەكاتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت

پاش ئەوەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە دكتۆر دیار محەمەد سدیق بەرپرسی نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی لقی سلێمانی بڕیاری هەڵپەساردنی كار و چالاكییەكانی یەكێتی موای تای ڕاگەیاند و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەشی دروست كرد بۆ هەمان مەبەست.

تەنها پاش 1 سەعات لەو بڕیارەی بەرپرسی نوێنەرایەتی بە وەكالەت سەرۆكی یەكێتی موای تای سلێمانی سیروان مینە بەیاننامەیەكی ڕوونكاری و ڕەت كردنەوەی بڕیارەكەی نوێنەرایەتی بڵاو كردەوە بەم شێوەیە:

ڕونکردنەوەیەک لە سەرۆکی یەکیتی موای تای سلێمانی یەوە

بڕیاری ھەڵپەساردنی چالاکییەکانی یەکێتی مواتای سلێمانی بڕیارێکی نایاساییە:

یەک⁄پاڵەوانێتی یانە کانی باکور لەلایەن یەکێتی موای تای عێراقەوە ئەنجام دراوە و پارەی بۆخەرج کراوە نەک یەکێتی موای تای سلێمانی بۆیە لەکاتی ھەرگیرو گرفتێک یەکێتی عێراق لێ ی بە رپرسیارە نەک لقی یەکێتی موای تای سلێمانی .

دوو⁄بەپێ ی یاسای ئۆڵۆمپی و یەکێتیە وەرزشیەکانی عێراق..بڕیاری ھەڵپەساردن یا ھەرسزایەک بۆ لقی یەکێتی موای تای پارێزگاکان یەکێتی عێراقی خاوەن بڕیارە نەک نوێنەراتی لیژنەی ئۆڵۆمپی پارێزگاکان.

سێ⁄گەر نوێنەرایەتی دەستەڵاتی ھەڵپەساردنی ھەیە دەبوو ھەمان دەستەڵاتی بەکاربھێنایە لە ڕابردوودا بۆیەکێتیە وەرزشیەکانی تر کە لەنێو یاریگاکان(شەڕ،کوژرانی یاریزانی تۆپی پێ،سوتانی یاریگاکان،لێدان وبرینداربونی داوەری تۆپی پێ)کە بەکاری نەھێناوە!؟

چوار⁄ئەم بڕیارە زۆر عەفەویانە و تاک لایەنانە لەژێر فشاردا دراوە لەڕۆژی ١١⁄١٠ کە پشووەو دەوامی لێژنەی ئۆڵۆمپی نیە! نوسراوەکە نوسراوەو واژۆ کراوە؟!..ھیچ بنەمایەکی یاسایی نیە و ووتەی یەکێتی موای تای وەرنەگیراوە.

پێنچ⁄سکاڵای خۆمان لەسەر نوێنەرایەتی سلێمانی گەیاندە یەکێتی موای تای عێراقەوە و بەرز دەکرێتەوە بۆ لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق.
ھیوادارین بەبڕیارەکانتان بچنەوە بە پێچەوانەوە ھەڵوێستی ترمان دەبێت و بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.

سیروان مینە حمە دەروێش
سەرۆکی یە کێتی موای تای سلێمانی
٢٠٢٠⁄١١⁄١٠

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا