کاریگەریەکانی مەلەکردن لەسەر مێشک

پۆڵەتیک پرێس

زانایانی زانکۆی ماری هاردن بیلوری ئەمریکی لە ئەنجامی توێژینەوەکانیاندا کاریگەری مەلەکردن لەسەر مێشک دەخەنەڕوو لەوانەش، کردارەکانی مێشک چالاکتر دەکات و بەرگری لەش بەهێز دەکات.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی ڕۆژانە مەلە دەکەن کردارەکانی مێشکیان باشترە و بیرەوەریان لە کەسانی دیکە بەهێزترە، مەلەکردن ڕێگری لە مردنی خانەکان دەکات و دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوونیش کەم دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەنەشدا سوودێکی زۆری هەیە بۆ دابەزاندنی کێش و جەستە بەگشتی چالاکتر دەکات.

زانایان جەختیان لەوەش کردەوە مەلەکردن پێش وەرزشەکانی ڕاکردن و پاسکیلیش دەکەوێت، بۆیە پێویستە هەموو کەسێک ئەگەر ڕۆژانەش نەبێت لە هەفتەکەدا کاتێک بۆ مەلەکردن تەرخان بکەن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا