پۆڵەتیک پرێس
گیای ڕیحانە لە خێزانی نەعنایە، لەبەشێکی زۆری خواردنەکاندا بەکاردەهێنرێت بەتایبەتی خواردنە ئیتاڵیەکان، تام و بۆنێکی خۆش بە خواردنەکان دەبەخشێت لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی زۆری هەیە.
دەتوانرێت ڕیحانە وشک بکرێتەوە بۆ تام و بۆنەکەی لە خواردنی گۆشت، ماسی، زەڵاتە و سۆسەکاندا بەکاربهێنرێت، هەروەها لە ئامادەکردنی چادا بەکاردەهێنرێت.
سوودە تەندروستیەکانی ڕیحانە:
-دژەئۆکسانە، ڕێگری لە نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە و شەکرە دەکات.
-گیای ڕیحانە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر تەندروستی جگەر هەیە.
-بەکارهێنانی جۆرێکی دیاریکراو لە ڕیحانە یارمەتی کەمکردنەوەی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دەدات.
-یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات، بەمەش ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە جۆری دوو کەمدەکاتەوە.
-ڕیحانە یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات.