پۆڵەتیک پرێس
ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەدەست هەڵدانی پێستی دەوری نینۆک و برینداربوونیەوە بێزاربوون، بە تایبەتیش زۆرینەی کات لە وەرزی سەرمادا توشی ئەم حاڵەتە دەبن، کە بەچەندین هۆکاری جۆراو جۆر دروست دەبێت، چۆن چارەسەری ئەم حاڵەتە دەکەیت؟
هۆکارەکانی هەڵدانی پێستی دەوری نینۆکەکان و برینداربوونیان
١-هۆکارە ژینگەییەکان
یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکان بەرکەوتنە ژینگەییەکانە، وەک گۆڕانکارییە وزەییەکان کەهۆکاری وشک بوونی پێستەو دەبێتە هۆی دروست بوونی ئەم حاڵەتە
٢-بەرکەوتنی ماددە کیمیاییەکان
بەکارهێنانی بەردەوامی ماددە کیماییەکان وەک سابون و ماددەی پاککەرەوەو، ئەسیتۆن و بەکارهێنانی هەندێک دەست کێش دەبێتە هۆی دروست بوونی ئەم کێشانە
٣-توشبوون بە نەخۆشی پێست
برینداربوون و هەڵدانی پێستی دەوری نینۆکەکان، کاتێک دەبێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی پێست و خوێن بەربوون ڕەنگە نیشانەبن بۆ توشبوون بە هەندێک نەخۆشی و نەخۆشی پێستیش بە تایبەتی
٤-سوتانەوەی پێست
بەرکەوتنی تیشکی خۆر و دەبێتە هۆی سوتانەوەی دەستی پێست و وشک بوونەوەی پاشان پێستەکەی لێدەبێتەوە
٥-پەنجە خستنە ناو دەم وەک خویەک
هەندێک کەس خویەکیان هەیە کە بریتیە لە خواردنی پەنجەیان ، دەبێتە هۆی دروست بوونی ئەم کێشانەو بەردەوام بوونی شتتێکیی باش نیەو پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.
چارەسەرەکانیش بریتین لە
دەستەکانت بۆ ماوەی ٥ خولەک بخەرە ناو قاپێک ئاوی گەرمەوە بەجێی بهێلە یارمەتی نەرمبوونەوەی دەدات، بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە بۆ چاککردنەوەی پێست و برینەکان.