نادال لەسەر رۆشتنی میسی هاتە دەنگ

رافائێل نادالی ئیسپانی و ئەستێرەی یاری تێنسی سەر زەوی دڵتەنگی خۆی بۆ رۆیشتنی مێسی لەیانەی بەرشلۆنە راگەیاند.

رافائێل نادال رایگەیاند، وەك هاندەرێكی تۆپی پێ رۆشتنی میسی لە بەرشەلۆنەو خولی ئیسپانی هەواڵێكی ناخۆشە، چونكە چیتر هەفتانە لە یاریگاكانی ئیسپانیا ئەو یاریزانە نابینرێتەوە.

وتیشی، “دڵتەنگم ئەوەی تۆپی پێی خۆش بوێت دڵتەنگە، لەبەرئەوەی ئەوەی رویدا خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەموو ئیسپانیا”.

ئەو ئەستێرەی یاری تێنسی باسی لەوەكرد، تۆپی پێ بەشێوەیەكی گشتی لە كێشەدایە بەتایبەت ئەو یانانەی لە قەیراندان و لەلایەن حكومەتەوە پاڵپشتی ناكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا