یارییەكانی ئەمشەوی پریمەرلیگ

پۆڵەتیك: سپۆڕت
هەر لە یەكەم هەفتەوە یارییەكانی خولی پریمەرلیگی یانە بژاردەكانی ئینگلتەرا پڕ كێبڕكێ‌ و ململانێ‌ بوو چەندان و چەندان داستانی تۆپی پێ‌ تۆمار كرا كە ئیدی پێناس دەبێت بۆ وەرزێكی ئاگرینی تر لە تۆپی پێی ئینگلتەرادا.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا 6 یاری بەڕێوەچوو 2 یاریش دواخران تەنها 2 یاری ماوە ئەمشەو ئەو 2 یارییەش بەڕێوە دەچن ئیدی وەرزەكە گالیسكەكەی دەكەوێتەوە گەڕ و ڕاهێنەرەكان مەزنترین پلان و تەكتیكی تۆپی پێ‌ پێشكەش دەكەن و یاریزانانیش ئەوەی لە توانایاندایە نماییشی دەكەن بە هیوای ئەوەی بتوانن ئەم وەرزە خۆیان بكەنە ئەستێرەی پریمەرلیگ.

ئەنجامی یارییەكانی شەممە
مانچستەر سیتی X ئەستۆن ڤێلا     دواخرا
بیرنلی X مانچستە یونایتد                دواخرا
فۆلهام 0 X ئەرسیناڵ 3
كریستاڵ پاڵاس 1 X ساوزهامتۆن 0
لیڤەرپوڵ 4 X لیدز 3
ویستهام 0 X نیوكاسڵ 2

ئەنجامی یارییەكانی یەك شەممە
وێست برۆمیچ 0 X لیستەر 3
تۆتنهام 0 X ئیڤەرتۆن 1

یارییەكانی ئەمشەو دووشەممە
شیڤێڵد X ولڤەرهامتۆن               سەعات 8 ی شەو
برایتۆن X چێڵسی                       سەعات 10.15 شەو

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا