راپۆرت و گۆڵه‌كانی یاریی مانچسته‌ر سیتی و گلادباخ

پۆله‌تیك سپۆرت

هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌ یارییه‌كی دیكه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا قۆناغی 16 یاریی چوون، هه‌ردوو یانه‌ مانچسته‌ر سیتی و بروسیا میونشن گلادباخ رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌.

له‌ یارییه‌كی تاك لایه‌نه‌ تیپه‌كه‌ی پێپ گواردیۆلا توانی به‌ دوو گۆڵی بێ‌ وه‌ڵام یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌. له‌ گێمی یه‌كه‌م بێرنارد سیلڤا گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی هێنا و ئه‌نجامه‌كه‌ به‌وجۆره‌ كۆتایی هات.

له‌ گێمی دووه‌م تیپه‌ ئه‌ڵمانییه‌ ده‌یانویست ئه‌نجامه‌كه‌ یه‌كسان بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام له‌ خوله‌كی (65) گابرێل خیسۆس گۆڵی دووه‌می سیتی هێنا و ئه‌نجامه‌كه‌ به‌وجۆره‌ كۆتایی هات.

بۆ لینكی گۆڵه‌كانی یارییه‌كه‌ كرته‌یه‌ك بكه‌

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا