لە ركاربەرییەكانی یاری بالەی ئۆڵمپیادی كچان، بەڕازیل بە سێ گێم بەرامبەر بە گێمێك لە ڕوسیای بردەوە، بەوەش سەركەوتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتییەكە بەدەستهێنا.
یارییەكە لە قۆناغی چارەكی كۆتایی بەڕێوەچوو، تێیدا هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر هەڵبژاردەی ڕوسیا یاریكردو توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات.
هەرچەندە بەڕازیل بە 23 خاڵ بەرامبەر بە 25 خاڵ گێمی یەكەمی یارییەكەی دۆڕاند، بەڵام دواتر سێ گێمی لەسەریەكی بردەوە.
بەوەش بەڕازیل سەركەوتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتییەكە بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی كۆریای باشور دەبێتەوە.