تەندروستی هەڵەبجە داوایەك ئاراستەی حكومەت دەكات

پۆڵتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە ڕایگەیاند، توانا مرۆیییەکانی کەرتی تەندروستی زۆر کەمە و پێوستیان بە دامەرزاندنی پەرستاری نوێ ھەیە.

ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە بەپۆڵەتیك پرێسی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ڕۆژانە كارمەندانی تەندروستی خانەنشین دەكرێن،هێزی مرۆیی لە كەرتی تەندروستی هەڵەبجە زۆر كەمی كردووە، بۆیە داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن هەندێك پەرستار دابمەزرێنێت بۆ نەخۆشخانەكان.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە وتیشی، داواكارییەكەیان لەپێناو ئەوەیە ئەدای نەخۆشخانەكان و خزمەتگوزاریەكانی لە ئاستی خۆی دانەبەزێت، داوای دامەزراندنی ئەو پەرستارانەش دەكەین، كە وەك خۆبەخش لە بنكە تەندروستی و نەخۆشخانەكاندا كاردەكەن.

راشیگەیاند، حكومەتی هەرێم ساڵی رابردوو نزیكەی 30 پەرستاری دامەزراند ئەوەش خزمەتێكی گەورە بوو بۆ تەندروستی هەڵەبجە و لەئێستاشدا ژمارەیەكی بەرچاو لەپەرستاران لەنەخۆشخانەو بنكە تەندروستییەكانی هەڵەبجەدا بەشێوەی خۆبەش كاردەكەن و پێویستە بكرێن بەهەمیشەیی بۆ ئەوەی بۆشاییەكانی تەندروستی هەڵەبجە پڕبكەنەوە.

سەبارەت بەدۆخی كۆرۆنا لەسنوری پارێزگای هەڵەبجە، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە وتی، دۆخی كۆرۆنا لەسنوری هەڵەبجە ترسناكەو ژمارەی توشبووان و گیان لەدەستدان بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكردووە، ئەو كەسانەشی كەپێویستیان بەهۆڵی چاودێری ورد و ئامێری هەناسەدانی دەستكرد هەیە زۆر زیادیان كردووەو ئەوەش جێگەی نیگەرانیە بۆ تەندروستی هەڵەبجە.

بەوتەی بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە، ئەگەر ژمارەی توشبووان بە شێوەی ئێستا بێت بەناچاری دەبێت نەخۆشخانەی دووەم تایبەت بەتووشبووانی كۆرۆنا لەهەڵەبجە بكەنەوە بۆ ئەوەش پێویستیان بەبودجەی تایبەت و زیادكردنی هێزی مرۆییە ئەگەر ئەوە نەكرێت ناتوانن كارەكان وەك خۆیان جێبەجێبكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا