حەوت ساڵە یەك گۆڕی بەكۆمەڵی ئێزدییەكان هەڵدراوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

لەماوەی حەوت ساڵی رابردوودا لە كۆی 82 گۆڕی بەكۆمەڵ، تەنها یەك گۆڕی بەكۆمەڵی ئێزدییەكان هەڵدراوەتەوە كە رووفاتی 104 ئێزدی تێدابوو و سەرجەمیان پیاوبوون، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەڵێت، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كاری تیمە هاوبەشەكانی وەزارەتی شەهیدان و بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی عێراق راوەستاوە.

عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: 82 گۆڕی بەكۆمەڵی ئێزدییەكان هەن جگە لەو گۆڕانەی كە تاكن بەڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگەری زۆری هەبوو لەسەر تیمە هاوبەشەكانی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراق، لەم ماوەیەدا هیچ كارێك نەكراوە، بەڵام لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی بارودۆخەكەدا هەردوولا كارەكانمان دەست پێدەكەینەوە بە مەبەستی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئێزدییەكان بە شێوازێكی زانستی.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، وتی: ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاری ژمارە 2379 ی دەركرد كە تایبەتە بە پێكهێنانی تیمێكی نێودەوڵەتی بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش دژ بە ئێزدییەكان و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی دیكە لە كوردستان و عێراق، بەڵام هەنگاوەكانی ئەم تیمە لە ئاستی خواستی خەڵكی كوردستان و عێراقدا نەبووە، لە ماوەی دووساڵ زیاتر بە هاوكاری وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی راسپاردە نێودەوڵەتییەكان و وەزارەتی شەهیدان هەستان بە ئامادەكردنی رەشنووسی پرۆژە یاسایەك، بەڵام دادگای فیدراڵی عێراقی تانەی لە رەشنووسی پرۆژە یاساكە داو رەتیكردەوە.

وتیشی: تیمێك ئێستا لە دهۆك سەرقاڵی كاركردنن لە بواری لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی بەڵگە، نزیكەی 5000 داوای یاساییان ئامادەكردووە، كە تایبەتن بە تاوانەكانی داعش.

رۆژی 3 ی ئابی 2014 داعش شەنگالی داگیركرد و ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووانی قەزاكەی كۆمەڵكوژكرد و كچ و ژنەكانیشی رافاند و وەكو كۆیلە و كەنیزەك مامەڵەی لەگەڵكردن، ئەنجامی ئەو كۆمەڵكوژییەی داعش، بوونی 82 گۆڕی بە كۆمەڵی ئێزدییەكانی لێكەوتەوە كە تا ئێستا تەنها گۆڕە بەكۆمەڵەكەی كۆجۆ هەڵدراوەتەوە لە 6 ی شوباتی ئەمساڵ دوای ناسینەوەیان دووبارە بەخاك سپێردرانەوە ، كە 104 رووفاتی تێدابوو و سەرجەمیان پیاون، لە كاتێكدا تەنها لەو گوندەدا 13 گۆڕی بە كۆمەڵی دیكە بوونی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا