عێراق هەنگاوەكانی دەستپێكردنی كۆنفرانسی وڵاتانی دراوسێی دەست پێكرد

پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی پلاندانی عێراق یەكەم هەنگاوەكانی بۆ دەستپێكردنی كۆنفرانسی وڵاتانی دراوسێی عێراق ئاشكرا كرد، كە بڕیارە بە بەشداری وڵاتە ئەوروپییەكان لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەمە وەزیری پلاندانان گەیشتۆتە وڵاتی كوەیت، پەیامی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێیە، بۆ بانگهێشتكردنی شازادە نەواف سەباح میری كوەیت بۆ ئەوەی لە كۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق ئامادە بێت.

لەو بەیاننامەیەدا كە پەیامێكی نوسراوی تێدایە بۆ میری كوەیت بۆ بەشداریكردنی لە كۆنگرەی وڵاتانی دراوسێ.

بڕیارە پێش كۆتایی هاتنی مانگی ئاب لە بەغدا كۆنفرانسی وڵاتانی دراوسێی عێراق بە ئاستێكی بەرز لەگەڵ دەوڵەتە ئەوروپییەكان بەڕێوە بچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا