جوتیاران پشتگیری دەکرێن بەرهەمەکانیان لە دەرەوەی هەرێم ساغبکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، جوتیاران پشتگیری دەکرێن بۆئەوەی بەرهەمەکانیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بفرۆشن.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەرهەمی جوتیاران پێویستی ناوخۆ پڕدەکاتەوە و خواستێکی زۆریشی لەسەرە.

ئاماژەی بەوەکرد، جوتیاران دەتوانن بەرهەمەکانیان لە دەرەوەی هەرێم ساغبکەنەوە.

ڕوونیکردەوە، جوتیاران بۆئەوەی بتوانن بەرهەمەکانیان ساغبکەنەوە پێویستیان بە پشتگیرییە و هەر جوتیارێک پشتگیری بوێت پێیدەدرێت و تائێستا پشتگیری بۆ 1200 جوتیار کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا