پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سبەی شەممە دیداری یەکێتی بە ئامانجی خستنەڕووی دیدگایەکی نوێ بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی لە هەڵەبجە و شارەزوور ئەنجامدەدرێت.
دیداری یەكێتیی بانگەوازێكی هەڤاڵانە و نیشتمانییانەیە بۆ تاوتوێكردنی واقعی ئێستای یەكێتی و ناسنامەكەی، بۆ نوێكردنەوەی وتاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی.
یەکێک لە ئامانجەکانی ئەنجامدانی دیداری یەکێتی، خستنەڕووی دیدگایەکی نوێیە کە ئەرکەکانی سەرشانی جێبەجێبکات بەمەبەستی باشتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستان.
لە دیداری یەکێتیدا چەندین تەوەری جێی بایەخی ئێستا و ئایندەی حزب و پێداویستی و کێشە و پێشهاتەکانی کۆمەڵگا تاوتوێ دەکرێت.