لە هەفتەی ڕابردوودا بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری خستووتەبازاڕەوە و نرخی دۆلاریش بەرامبەر بە دیناری عێراقی هێشتا ناجێگیرە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بانکی ناوەندی عێراق، لەماوەی پێنج ڕۆژی هەفتەی ڕابردوودا، بڕی یەک ملیار و 71  ملیۆن و 258 هەزار و 470 دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە، کە بڕی 989 ملیۆن دۆلار بەشێوەی حەواڵە و نزیکەی 82 ملیۆن دۆلار بەشێوەی کاش بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشتر خستنەڕووی دۆلار کەمیکردووە.

ڕوونیکردەوە، زۆرترین خستنەڕوو لەڕۆژی چوارشەممەدا بووە کە 220 ملیۆن و 561 هەزار دۆلار بووە، کەمترین خستنەڕووش لەڕۆژی دووشەممەدا بووە کە 206 ملیۆن و 303 هەزار دۆلار بووە.

بانکی ناوەندی چەندین ڕێکاری بۆ بەرزکردنەوە و جێگیرکردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار گرتووەتەبەر، ئەمڕۆش شەممە20ی کانونی دووەمی 2024، لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 152 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا