هەڤاڵ ئەبوبەکر لەبارەی چەند پرسێکەوە زانیاری ئاشکرادەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، لە مزگەوتی خانەقا لەبارەی دروستکردنی خواردن بۆ هەژاران و ڕێبواران، هەروەها چەند پرسێکی دیکەوە زانیاری دەخەنەڕوو.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس رایگەیاند،” ئەمە کلتوورێکی رەسەنی شاری سلێمانی و کلتووری رەسەنی کوردایەتییە بۆ میوان دۆستی و هاوکاریکردنی یەکتری، بەشێکی زۆری خەڵک ئەمە بە خوانێکی پیرۆز دەزانێت”.

ئاماژەی بەوەکرد،” لە حکومرانی ئێستا رازی نیم، بەڵام کەوتووینەتە ئەم دۆخەوە و کە دۆخە گشتییەکە گونجاو نەبێت، دەبێت دەست بەوەوە بگریت کە هەتە بۆئەوەی باشتری بکەیت نەک لەدەستی بدەیت، ئێستا جەنگێکی جیهانی ڕانەگەیەندراو لەجیهاندا بەرپابووە، کە ئەگەری هەیە بێتە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە”.

لەبارەی پرسی مووچەوە ئاشکرایکرد، “لەم دۆخەدا دوو شت یارمەتیدەرمانە یەکەمیان پاراستنی یەکڕیزی، چونکە بەدرێژایی مێژووی ئێمە ناکۆکی ناوخۆمان هۆکاری سەرەکی لەناوچوونمان بووە، دووەمیان نابێت تێکەڵی ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بین”.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕوونیکردەوە،” ئەنجامی هەڵبژاردنەکە گرنگە، ئەگەر لایەنەکان نیەتی ئاشتی و بەیەکەوە کارکردن و حکومەتی هاوبەشیان هەبێت ئێستا دەتوانن بیکەن، نەک بەڵێن بدەن ئەگەر لە هەڵبژاردن دەنگیان پێبدەن ئەوکاتە دەیکەن، کەس ناتوانێت بەتەنها حکومەت پێکبهێنێت، هەڵبژاردن بکرێت یان نا دەبێت لایەنەکان بەیەکەوە دابنیشن بۆئەوەی حکومەتێکی بەهێز دروستبکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا