حكومەتی هەرێم هاوردەكردنی هێلكە رادەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم راگرتنی هاوردەی هێلكەی بەهۆی هەبوونی بڕی پێویستی ناوخۆ راگەیاند.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە: لەمەودوا هێلكە هاوردە ناكرێت و بەرهەمی رۆژانەی ناوخۆی هێلكە لە 50٪ی زیاترە لە پێداویستی و هەناردە دەكرێت.

باسی لەوەشكردووە: لە هەرێم 33 پڕۆژەی بەرهەمهێنانی هێلكە هەن و بەرهەمی رۆژانەیان 14 هەزار كارتۆنە لە كاتێكدا پێداویستی ناوخۆ حەوت هەزار كارتۆنە و حەوت هەزار كارتۆنی هەناردە دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا