پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە17ی ئایار، وەزارەتی بازرگانی عێراق، ڕوونکردنەوە دەربارەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵی بۆ ڕاگرتنی بەشەخۆراکی بەشێک لە هاوڵاتیان دەدات.
محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی ئاشکراکرد،” ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی ڕاگرتنی پسوڵەی بەشەخۆراک، ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە مووچەی مانگانەیان دوو ملیۆن دینار یان زیاترە”.
ئاماژەی بەوەکرد،”وەزارەت نوسراوی ئامادەکردووە و ڕەوانەی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەمەبەستی ئامادەکردنی بەشەخۆراک بۆ ئەو خێزانانەی مووچەکانیان لە دوو ملیۆن دینار کەمترە”.
ڕوونیکردەوە، هەر بازرگانێک لە بەشی تۆماری کۆمپانیاکان تۆمارکرابێت، دەچێتە ناو بڕیاری لێبڕینی یان راگرتنی پسوڵەی بەشەخۆراک و هەمان شت بەسەر پزیشک و ئەندازیار و دەرمانسازەکانیش جێبەجێدەکرێت.