دەنگۆی ناشتنی 171 رووفاتی ئەنفالكراوانی گەرمیان لەلایەن پزیشکی دادی بەغدا رەتدەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەتیدەكاتەوە پزیشكی دادی عیراق 171 رووفاتی ئەنفالكراوانی گەرمیان كە ئێستا لای خۆیانە بەخاكی بسپێرن.

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرلەبەری ئەو زانیاریانەی باس لەوە دەکەن کە گوایە پزیشکی دادی بەغدا بەنیازە خۆی 171 روفاتی ئەنفالکراوانی گەرمیان کە ئێستا لە پزیشکی دادی بەغدان بەخاک بسپێرن.

باسی لەوەشكردووە، لەبەدواداچوونمان لەگەڵ دکتۆر زەید بەرێوەبەری پزیشکی دادی بەغدا دەرکەوت سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە ناراستن و روفاتەکان لەشوێنێکی شیاودا پارێزراون و هەرکات  لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێکبکەون لەسەر چۆنێتی ناردنەوەی بەرێزەوە بەرێیدەکرێن بۆ زێدی خۆیان.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیشی لەوەكردووەتەوە، پێشتر ئێمە لەگەڵ پزیشکی دادو گۆڕە بە کۆمەڵەکان کۆبووینەتەوەو خۆمان لە نزیکەوە چووینەتە حزوری روفاتەکان و کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوەکان دڵنیا دەکەینەوە ئەو قسە و باسانە راست نین.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا