پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، لەبارەی داخستنی شەقامێک لەشاری سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە.
شەقامی کاوە لەبەردەرکی سەرای بازاڕی شاری سلێمانی بەرەو فولکەی ئەسحابەسپی بەربەستکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، شەقامی کاوە لەبەردەرکی سەرای بازاڕی شاری سلێمانی بەرەو فولکەی ئەسحابەسپی بەهۆی کارکردن تێیدا بەربەستکراوە.
ئاماژەی بەوەکرد، لەو شەقامەدا کاری هەڵکەندن دەکرێت و بۆماوەیەک بەربەستکراوە.
ڕوونیکردەوە، تا ئەوکاتەی کۆمپانیای راسپێدراو بەو ئەرکە، کارەکانی خۆی تەواو دەکات شەقامەکە بەڕووی شۆفێراندا ناکرێتەوە.