بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ شەممە16ی ئادار، لەدیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆكان كرایەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پابەندبوون بە دەستوور و رێككەوتنە سیاسییەكان.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، پەرۆشیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ چارەسەری یەكجارەكیی كێشەكان و گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی بۆ كۆی پرسەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، نابێت ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان بكرێن، دەبێت هەموولایەك بەرامبەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان بەرپرسیاربن و هەوڵەكان لەچوارچێوەی بەدیهێنانی داهاتوویەكی سەقامگیرتربێت نەك قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكان.
هاوکات، لەبارەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە سەرۆك بافڵ ئاماژەی بەوەکرد، هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت و هەمووان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵدەبژێرن، ئەمەش سەرەتایەكی گرنگە بۆ گۆڕانكاری لە شێوازی حوكمڕانی و بەهێزتركردنی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا