کاروان گەزنەیی: کڕینی کارەبا لە تورکیا زۆر مەترسیدارە


پۆڵەتیک پرێس

کاروان گەزنەیی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند،وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بۆئەوەکردووە کە بڕی (٢٠٠) مێگاوات کارەبا لە تورکیا دەکڕن، لە کاتێکدا ئەم بڕیارە مەترسیدارە و دەبێتبوەستێندرێت“.

کاروان گەزنەیی بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، حکومەتی هەرێم، بۆ هەر کیلۆواتێک (٧) سەنتی لەسەر دەکەوێت، و هەرکیلۆواتێکیش (١٠٠٠) مێگاواتە، واتا حکومەتی هەرێم نزیکەی دووسەد هەزار مێگاوات دەکڕێت لە بەرامبەر چواردەهەزار دۆلار بۆ هەر کاتژمێرێک، ئەم بڕە دەکاتە، (٣٣٦،٠٠٠) هەزار دۆلار لە ڕۆژێکدا و نزیکەی (١٢٠،٠٠٠،٠٠٠) سەد وبیست ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا. بۆ سێ ساڵ ئەم پارەیە دەکاتە نزیکەی (٣٦٥) ملیۆن دۆلار“.

کاروان گەزنەیی وتیشی، حکومەتی هەرێم بۆ کڕینی کارەبا نزیکەی (٣٦٠) ملیۆن دۆلاری پێویستە، لە کاتێکدادەتوانێت بەو بڕە پارەیە سێ هەنگاوی خۆماڵی بنێت و بەشێکی کێشەی کارەباشی پێ چارەسەربکات.

ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکێتی چەند پێشنیازێکی بۆ چارەسەری کێشەی کارەبا خستەروو کە بریتین لە

یەکەم: کڕینی کارەبا لە ڕێگەی وزە نوێبووەکان وەکو (تاقەی شەمسی) وزەی خۆر، هەمان بڕی کارەبا بۆ ماوەی (٣٠) ساڵ بکڕێت.

دووەم: دەتوانێت پاوەرپلانتێکی نوێ دروستبکات و لە ماوەی ٣٤ ساڵ بڕی ٤٠٠٥٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەمبهێنێت.

سێیەم: یانیش دەتوانێت بە هەمان بڕ لە ڕێگەی گازی سروشتی هەمان بڕ و بگرە زیاتریش بەرهەم بهێنێت! کەواتە،هۆکاری کڕنی کارەبا لە تورکیا چییە!

کاروان گەزنەیی وتیشی، ئەمە هەنگاوێکی مەترسیدارە و زیانێکی گەورە بە حکومەتی هەرێم و هاووڵاتییان دەگەیێنێتو کێشەی کارەباش وەکو خۆی بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە؛ ئەم هەنگاوە مەترسیدارە و پێویستە لە لایەنسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕابگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا