فەرەنسا: دوو هاوڵاتی دیكەمان لە ئێران دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دوو هاووڵاتی دیكەی وڵاتەكەی لە ئێران دەستگیركران.

كاترین كۆلۆنا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، بە رۆژنامەی لۆ باریزیان_ی فەرەنسی راگەیاند، ئەمڕۆ دوو هاووڵاتی دیكەی وڵاتەكەی لە لایەن دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیركران، كە كۆی ژمارەی ئەو هاووڵاتییە فەرەنسییانەی لە بەندیخانەكانی‌ ئێران دەستگیركراون، گەیشتە حەوت كەس.

روونیكردەوە، ترسمان لەوە هەبوو كە هاووڵاتییانی دیكەمان لە ئێران دەستگیربكرێن، دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت ئەمڕۆ دوو فەرەنسی دیكە لە تاران دەستگركران.

لە 30ی ئەیلوولی رابردوودا، هێزە ئەمنییەكانی ئێران، 9 هاووڵاتی بیانیان دەستگیركرد و رایانگەیاند، ئەو كەسانە بەشداریان كردووە لە ناڕەزاییەكان و كردەوەی تێكدەرانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا