پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی پۆلیسی ئێران دەڵێت، سێ ئەندامی رێکخراوی داعش لە شاری کەرەج دەستگیرکراون، کە پیلانیان هەبووە لە رۆژانی جەژندا تەقینەوەی خۆکوژی بکەن.
رۆژی شەممە، 06-04-2024، سەعید مونتەزیرمەهدی، وتەبێژی پۆلیسی ئێران رایگەیاند، سێ ئەندامی داعش لە شاری کەرەجی سەر بە پارێزگای ئەلبورزی وڵاتەکە دەستگیرکراون و ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکیان ناوی محەممەد زاکر ناسراو بە رامشە کە ئەندامێکی باڵای “رێکخراوە پەڕگیرەکە”یە.
سەعید مونتەزیرمەهدی وتی، هێزەکانی پۆلیس لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا تەقەیان لە سێ ئەندامەکەی داعش کردووە و لە ئەنجامدا هەرسێکیان بە برینداری دەستگیرکراون.