پەكەكە كوژرانی 15 سەربازی توركیا و تێكشكاندنی سەنگەرێكی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلا گورزی سەختیان لە سوپای توركیا داوە و لە چالاكییەكانی 24 كاتژمێری ڕابردوویاندا 15 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و دوو سەربازیش برینداربوون، سەنگەرێك و دوو كامێرای چاودێرییش تێكشكێنراون.

ئەمڕۆ شەممە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی چالاكیی گەریلاكان بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: هێزەكانیان بە تاكتیكی گەریلایەتیی سەردەمی نوێ و بە سەروەریی تیمەكانی گەریلای گەڕۆك، گورزی كاریگەریان لە سوپای توركیا داوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هێزەكانیان بە ڕۆحێكی فیدایی چالاكیی دژی دوژمن ئەنجامدەدەن، لە چالاكی گەریلاكانیاندا 15 سەرباز كوژراون و دوو سەربازی دیكەی سوپای توركیا برینداربوون، سەنگەرێك و دوو كامێرای چاودێرییش تێكشكێنران.

باس لەوەشكراوە هێزەكانیان چوونە سەر تەرمی سەربازە كوژراوەكان و دەستیان بەسەر كەلوپەلە سەربازییەكانیاندا گرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا