بارەگای بارزانی لەسەر سوكایەتی بە پێشمەرگەیەكی كاكەیی هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێكدا بەهۆی تاشینی سمێڵی گەنجێكی كاكەیی لەلایەن چەند كەسێكی سەر بە حەشدی شەعبییەوە رایگەیاند: زۆر بە توندی سەركۆنەی ئەو كارە ناڕەوا و نامەردانەیە دەكەین.

لە راگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانیدا هاتووە، زۆر بە توندی سەركۆنەی ئەو كارە ناڕەوا و نامەردانەیە دەكەین كە دەرهەق پێشمەرگەیەكی كوردی كاكەیی لە لایەن چەند كەسێكی سەر بە حەشدی شەعبی ئەنجام دراوە.

ئەوەشهاتووە، ئەمە سووكایەتی و بێڕێزییە بە ئازادی و بیروباوەڕ و پێكەوەژیان، جەختیش دەكەینەوە بە هەموو توانایەكمان پشتگیری خوشك و برا كاكەییەكانمانین.

رۆژی شەممە 23ی تەممووزی 2022 لەلایەن چەند چەكدارێكی حەشدی شەعبییەوە لە پێشمەرگەیەكی كاكەیی درا و سەر و سمێڵی تاشرا، ئەوەش ناڕەزایی گەورەی كاكەییەكانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا