یەکێتی هەڵوێستی خۆی بەرامبەر لایەنەکان ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ دوو شەممە، هەڵوێستی حزبەکەی لەبارەی دانوستان کردن لەگەڵ لایەنەکان ڕاگەیاند.

ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، بەمیدیاکانی یەکێتی ڕاگەیاند، “لە پێناوی بەدەستھێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان لە چوارچێوەی دەستووردا ئێمە دەستپێشخەردەبین بۆ دانوستاندنەکانی یەکڕیزی و یەکبەرنامەیی کورد لە بەغداد، ھەروەھا پێشوازی لە دەستپێشخەری لایەنە سیاسییەکانیش بۆ ھەمان مەبەست دەکەین.”

ئاماژەی بەوەدا،  لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پلانی ئەوەیان هەیە دانوستان بکەن لەگەڵ لایەنەکان و  سەردانیان بکەن، هەموو دەستپێشخەریەک دەکەین بۆ ئەوەی لەگەڵ لایەنەکانی کوردستان بە یەک دەنگی و یەکڕیزی بچینە بەغدا.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان زۆرێک لە لایەنەکان تانەیان لە ئەنجامەکان هەبوو، لە نێوان کوردو عەرەبیشدا بڕیارە لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان لە ماوەی 20 ڕۆژدا لایەنی براوەو ئەنجامی تانەکانیش ئاشکرا بکرێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا