ئادڤۆكات: دەمەوێت بگەمە مۆندیالی 2022ـی قەتەر

راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی عێراق لەیەكەم لێدوانی وەك راهێنەر رایگەیاند، دەیەوێت هەڵبژاردەكەی بگەیەنێتە مۆندیالی 2022 كە لە وڵاتی قەتەر بەڕێوە دەچێت.

دیك ئادڤۆكاتی هۆڵەندی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند، لەپێناو پارەدا گرێبەستی لەگەڵ هەڵبژاردەكە نەكردووە، ئەوەی گرنگە بەلایانەوە گەیشتنە بە مۆندیالی قەتەر، بۆ ئەوەش پێویستە بە هەموو لایەكەوە خەونی گەشتن بەو مۆندیالە بكەن بەراستی.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دیك ئادڤۆكاتی وەك راهێنەر هەڵبژارد تاوەكو لە دوایین پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە مۆندیالی 2022ـی قەتەر سەرپەرشتی هەڵبژاردەی عێراق بكات.

رۆژی 31ی تەموزی ئەمساڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و ئادڤۆكات گەیشتنە رێككەوتن و وەك راهێنەری هەڵبژاردەكە دیارییكرا.

ئادڤۆكات له‌ ساڵى 1980وه‌ راهێنه‌ره‌و تا ئێسته‌ 25 یانه‌و هه‌ڵبژارده‌ى كردووه‌ له‌ گرنگترین هه‌ڵبژارده‌كانیش هۆڵه‌نده‌و رووسیاو كۆریاى باشوورو سربیاو ئیمارات بووه.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا