کیومان ؛ بارسا زۆر نا پێشەگەر بوو

ڕۆناڵد کیومان ڕاهێنەری یانەی بارسالۆنا بەتوندی هێرش دەکاتە سەر یانەی بارسا و پێی وایە نەدەبوو ئاوا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت

لەم یانەی چاوپێکەوتنێکدا کە بۆی ڕێکخرابوو کیومان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئیدارەی ئێستا بارسا تەواو دژی ئەم کار دەکەن بەگشتی لە ڕووی میدییاوە بە تایبەت .

هەفتەی ڕابردوو لاپۆرتا سەرۆکی بارسا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد گۆڕانکاری گەورە بەڕێوەیە و پڕۆژەکەمان تەواو دەکەین ئەمەش ئاماژەیەک بوو بۆ ئەوەی کیومان لە نێو پڕۆژە تازەکەی بارسادا جێگەی نابێتەوە .

ئێوارەی ئەمڕۆ بارسا دواین یاری ئەم وەرزە دەکات لە خوولی ئیسپانیادا بەرامبەر یانەی ئیبار ، کیومان ڕایگەیاند پێویست شتی باشتر پێشکەش بکەین و زیاتر ڕکابەریمان بکردایە لەسەر نازناوەکان .

کیومان دەڵێت مانگی ڕابردوو شتی زۆر بەرامبەر خۆم یاریزانەکانم کراوە ئێوە پێویستە تێبگەن ئێمە لە ژێر فشارداین من ئەوەم قبوڵە لەژێر فشارداین بەڵام ناکرێت بێ ڕێزی بکرێت لە میدیاوە بەرامبەرمان من لێتان ناشارمەوە ئیدارەی بارسا هیچ پێشەگەر نەبوو لەم دۆخەدا پێویست بوو باشتر مامەڵەی بکردایە نەک بگاتە ئاستی بێڕێزی .

لە کۆتایدا کیومان ووتی ؛ نازانم ئایندە چی ڕوو دەدات من تا ئێستا لەگەڵ سەرۆکدا قسەم نەکردوە دەربارەی ئایندەی خۆم دڵنیابن ئێستا بارسا بەم دۆخەوە لە باشترین پێگەدایە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا