مانچستەر سیتی ئەستێرەیەکی بارسای دەوێت

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە هەوڵی ئەوەدایە وەرزی داهاتوو هێرشبەرێکی ستار بگوازیتەوە ڕیزەکانی .

هەرچەندە زۆرینەی سەرچاوەکان کۆکبوون لەسەر ئەوەی هاری کەین پەلکێشی ڕیزەکانی دەکات بەڵام بەهۆی بەرزی پارەی هاری کەین پێ دەچێت سیتی بکشێتەوە لە کڕینی شازادەی لەندەن .

یانەی سیتزن وەک جێگرەوەیەک دەیەوێت ئەتوان گریزمانی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی بارسا بگوازێتەوە ڕیزەکانی ، بەو پێیەی هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێت گریزۆ نەبۆتە یاریزانی دڵخوازی یانەی بارسا پێ دەچێت گرێبەستەکە ئاسانتر بێت بۆ سیتی ئەم لە لایەک لە لایەکی دیکەوە بارسا لە ئێستا خاوەنی هەشت هێرشبەرە بۆیە بەدڵنیاییەوە گەر گرێبەستەکەی سیتی باش بابێت بارسا ئامادەییە دەستبەرداری لاوە فەڕەنسێکە بێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا