وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌: ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی 2022 موچه‌ و هاوكاری پێشمه‌رگه‌ دابین ده‌كات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، له‌ دیالۆگی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا عێراق رایگەیاندووە، هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌، به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌وەش ئه‌مریكا بۆ ساڵی (2022) موچه‌ وهاوكاری دارایی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دابین ده‌كات و رێكه‌وتننامه‌ی لێكتێگه‌یشتنیش له‌ نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (په‌نتاگۆن)، نوێده‌كرێته‌وه‌.

نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، له‌ دیالۆگی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا عێراق،رایگه‌یاندووە ، به‌شداریكردنی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندی باڵای حكومه‌تی عێراق، له‌ گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا، گرنگه‌، لەبەر ئەوەی له‌ رێككه‌وتنی ستراتیژی ساڵی (2008)، كورد به‌شدار نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌ گرنگییه‌وه‌ شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك به‌شێك له‌ شاندی باڵای حكومه‌تی فیدڕاڵ، به‌شداریان له‌ گه‌ڕی چواره‌می كۆبوونه‌وه‌كان كردووە.

عه‌مید روكن، هه‌ژار ئیسماعیل، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، له‌ دیالۆگی ستراتیژی ئه‌مریكا عێراق بەمیدیای پارتی رایگه‌یاندووە،  وه‌كو نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌شداریمانكرد له‌ كۆبوونه‌وه‌ی باڵای په‌نتاگۆن، به‌ به‌شداری لایه‌نی عێراقی و هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نی ئه‌مه‌ریكایی، بڕیاریاندا، له‌ هێزی شه‌ڕكه‌ره‌وه‌، ببنه‌ هێزی یاریده‌ده‌ر، كه‌ ئه‌ركیان بۆ هاوكاریكردنی هێزه‌ عێراقییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ده‌گۆڕێت.

باسی لەوەشكردووە، ئه‌مریكا له‌ رووی راوێژ و هاوكاری لۆجستی و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری، له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای دیداری مسته‌فا كازمی و جۆ بایدن، له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌ گۆڕینی ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ راوێژكاری، كراوه‌، كه‌ سوپای ئەمەریکا، له‌ هاوكاری كردنی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌، به‌رده‌وام ده‌بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا