پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر دروستكردنی دوو لیواى هاوبەش رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندی باڵای هەماهەنگی پێشمەرگە و هێزە هاوبەشەکانی عێراق، لە هەولێر کۆبوونەوە و لەسەر پێكهێنانی دوولیوای هاوبەش رێككەوتن.

لەکۆبوونەوەکەدا، باسیان لە ئیشوکارەکانی بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە عێراقیەکان و دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەش کرد. هەرلە کۆبوونەوەکەدا، هەماهەنگی و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و کاری هاوبەش تاوتوێ کرا.

فه‌ریق جه‌مال ئیمنكی، سوپا سالاری وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌زاره‌تی به‌رگی عێراق، تایبه‌ت به‌ دروستكردنی ناوه‌ندێكی هاوبه‌ش له‌ دیاله‌، رۆژئاوای نه‌ینه‌وا، مه‌خموور، كه‌ركووك و خانه‌قین، كۆبوونەتەوە.

راشیگه‌یاند، دامه‌زراندنی دوو لیوای هاوبه‌ش له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق، له‌ سه‌ر هێڵی ته‌ماسی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌ عێراقییه‌كان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌ بووە، بەوەی كە هه‌ردوو لا و هاوپه‌یمانانیش، دەیانەوێت ئه‌و لیوایانه‌ دروست بكرێت.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی له‌ گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری، رێكه‌وتین.

سوپا سالاری وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ ئاماژەی بەوەشكرد، شاندی حكومه‌تی عێراق، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌غدا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ده‌كه‌ن، پاشان ره‌زامه‌ندی وه‌رده‌گرن، دووباره‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و رێككه‌وتن ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

پێشتریش لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەماوەی داهاتوودا دوو لیوای پێشمەرگە دەگەڕێتەوە بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئەویش دوای ئەوەی مەشق پێكردنیان لەلایەن هاوپەیمانانەوە تەواو دەبێت.

وتیشی، رۆشتنی ئەو دوولیوایەی پێشمەرگە بۆئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیان تێدایە وژووری هاوبەشیان لێدروستكراوە جێبەجێكردنی بەشێكی ئەو رێككەوتنەیە كە لەنێوان هەرێم و عێراقدا لەسەر ئاستی وەزارەتەكانی ناوخۆو پێشمەرگەی هەرێم و وەزارەتی بەرگری عێراق كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا