پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق داخستنی كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی ڕه‌وشی ئه‌منیی و خه‌رجییه‌وه له پارێزگای به‌سره ڕاگه‌یاند.
ماتیۆ توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ڕایگه‌یاند په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق پته‌وتر ده‌كه‌ن هاوكات وتیشی، ده‌ستوه‌ردانه ده‌رەكییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی له عێراق، خزمه‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداد و واشنتۆن ناكات.
سه‌باره‌ت به بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و توانای هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، باڵیۆزی ئه‌مریكا وتی، له دوو ساڵی ڕابردوودا، توانای هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژبه داعش گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی باش.
باڵیۆزی ئه‌مریكا دەربارەی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق، ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ته‌رخان كردووه و ئاماده‌ییشی بۆ یارمه‌تیی سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه هه‌یه.