لەسەروێرانكردنی ژینگەی كوردستان لە نەتەوە یەكگرتوەكان سکاڵا دژی توركیا تۆماردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

سەرۆكی پارتی سەوزی کوردستان  ئاشكرای دەكات، لەسەر بڕینەوەو وێرانكردنی ژینگەی كوردستان لەلایەن توركیاوە، سكاڵایان لە نەتەوە یەکگرتووەكان تۆمار كردووە و چاوەرێی هەنگاوی كرداری نەتەوە یەكگرتووەكانن.

ملکۆ بازیانی، سەرۆكی پارتی سەوزی کوردستان، بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەوان بۆ ڕێگری کردن لە بڕینەوەی دار و وێرانکارییە ژینگەییەکانی باشووری کوردستان چونەتە نەتەوە یەکگرتووەکان و لەسەر لەشکرکێشییەکانی تورکیا و وێرانکردنی سروشتی کوردستان، بە فەرمی سکاڵایان دژی توركیا تۆماركردووە.

وتیشی، لەگەڵ تۆماركردنی سكاڵا لە نەتەوە یەکگرتووەكان ، ژمارەیەكی زۆر بانگەوازمان ئاراستەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و مافی مرۆڤ و کوردانی دەرەوە کردووە دژی تێکدانی ژینگە و سروشتی کوردستان بێنە دەنگ.

باسی لەوەشكرد، لەسنوری بادینان یەك ملیۆن و 700 هەزار دارستانی خۆرسك و دەستكرد بوونی هەیە و لەئێستادا بەهۆی لەشكركێشییەكانی توركیاوە سەرجەمیان بەرەو لەناوچوون هەنگاو دەنێن.

سەرۆكی پارتی سەوزی کوردستان، راشیگەیاند، لەگەڵ تۆماركردنی سكاڵا لەنەتەوە یەكگرتووەكان داوایانكردووە  خەڵكی ئەو ناوچانە قەرەبوو بكرێنەوە كە توركیا دارەكانی بڕیوەتەوە  لەبەر ئەوەی زیانی گەورەشی بەوان گەیاندووە.

سەرۆكی پارتی سەوزی کوردستان  وتیشی ئەوەی جێگەی نیگەرانییە توركیا دارەكانی هەرێم لەسنوری بادینان دەبڕێت و دواتر  بەوڵاتان و بەتایبەت بەهەرێمی كوردستانی دەفرۆشێتەوە بۆ ئەوەش لەكاتی تۆماركردنی سكاڵادا داوایانكردووە كە دەبێت نەتەوە یەكگرتووەكان فشاربكات ئەو لەشكركێشییەی توركیا بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان لەژێر هەرناوێكدا ئەنجامی دەدات رابگیرێت.

بەوتەی سەرۆكی پارتی سەوزی کوردستان، ئەوان داواكاری و سكاڵایان ئاراستەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و عێراقیش كردووە هەڵوێستیان هەبێت لەسەر ئەو كردەوانەی توركیا بەڵام ئەوان بێدەنگیان هەڵبژاردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا نەتەوە یەكگرتووەكان بەفەرمی وەڵامی سکاڵاکەیانی  نەداوەتەوە بەڵام ئەوان جارێكی دیكەش لەنەتەوەیەكگرتووەكان و لەهەموو ئەو جێگەیانەی پێویست بكات سكاڵا تۆماردەكەنەوە تا ڕێگری بكەن لەو كارەی توركیا بەرامبەرا خاك و ژینگەو دارستانەكانی هەرێمی كوردستان ئەنجامی دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا