قەرەیلان: پارتی بڕیاری شەڕی دژی ئێمە داوە

پۆڵەتیك پرێس

موراد قەرەیلان فەرماندەی گشتی هێزەكانی پاراستنی گەل دەڵێت، خوڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا لە میانی سەردانەكەی ئەم دواییەی بۆ هەولێر و كۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی پێی وتوون دەبێت پێشمەرگە بەشداری شەڕ بكات لە دژی پەكەكە، راشیگەیاند لێدوانی بەرپرسانی پارتی بەڵگەن لەسەر ئەوەی بڕیاری شەڕكردنیان لە دژی ئێمە داوە، رەتیشیكردەوە رووداوەكەی مەتینا دەستی پەكەكەی تێدابووبێت.

موراد قەرەیلان فەرماندەی گشتی هێزەكانی پاراستنی گەل لە میانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی ئاسمانی ستێرك تی ڤی كە شەوی پێنج شەممە بڵاوكرایەوە، ڕەتیكردەوە ئەوان بڕیاری هێرشیان دابێت بۆ سەر پێشمەرگە و باسی لەوەكرد، پەكەكە لە شەڕێكی سەختدایە لەگەڵ سوپای توركیا و هەر كەسێك عەقڵی هەبێت، دەزانێت لە شەڕی مان و نەماندا، كەس بەرەی دووەمی شەڕ بۆ خۆی ناكاتەوە.

قەرەیلان روونیكردەوە، خوڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا لە میانی سەردانەكەی رابردووی بۆ هەولێر و كۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی پێی وتوون دەبێت پێشمەرگە بەشداری شەڕ بكات لە دژی پەكەكە.

لێدوانی بەرپرسانی پارتیشی لەسەر تۆمەتباركردنییان لە رووداوەكەی مەتینا بە هەڵە دایە قەڵەم و جەختی كردوە، لێدوانی بەرپرسانی ئەو حزبە بەڵگەن لەسەر ئەوەی بڕیاری شەڕكردنیان لە دژی ئێمە داوە.

قەرەیلان دووپاتیكردەوە، ئامانجی دەوڵەتی توركیا ئەوەیە، سەرەتا پەكەكە و پاشان هەموو دەستكەوتەكانی گەلی كورد لەناو ببات، نەك تەنیا لە سنووری توركیا، بەڵكو دەیەوێت هەموو دەستكەوتەكانی كورد لە ناوچەكەدا، لەناو ببات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا