بەڤیدیۆ..کەناڵێک پەیامنێرەکەی دوور دەخاتەوە بەهۆی هەڵخەڵەتاندنی بینەرانەوە

پۆڵەتیک پرێس

کەناڵێکی ئەڵمانی پەیامنێرەکەی لە کار دوور دەخاتەوە، دوای ئەوەی قوڕی داوە لە خۆی پێش وێنەگرتنی دیمەنی لافاوەکان.

کەناڵی ئاڕ تی ئێڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پەیامنێرەکە بە شێوەیەکی ڕوون پێچەوانەی بنەماو پێوەرەکانی ڕۆژنامەوانی کاری کردووە، بۆیە بڕیاری دوورخستنەوەی دراوە.

کەناڵەکە جەختی لەوە کردەوە، پەیامنێرەکە ویستویەتی بینەر هەلبخەڵەتێنێت بەوەی، هەوڵی داوە هاوکاری زیانلێکەوتوان بکات.

سوزانا ئۆ هێلینی پەیامنێر تەمەنی ٣٩ ساڵە، لە کاتی پێشکەشکردندا، هەوڵیدا وا پێشان بدات کە خەریکی پاککرندەوەی ناوچەی باد مۆنیستەر ئیڤڵە، دوای لافاوەکە کە بووە هۆی مردنی ١٢٨ کەس لە ئەڵمانیا.

کەناڵەکە ڕاپۆرتێکی پێشاندا بە ناونیشانی پاککردنەوەی دوای لافاوەکە، وا دەردەکەوێت پەیامنێرەکە یارمەتی پاککردنەوە دەدات بەڵام، کەسێکیتر کە لە شوێنەکە ئامادەیە، گرتە ڤیدیۆیەک بڵاو دەکاتەوە کە پەیامنێرەکە خەریکە قوڕ لە خۆی دەدا.

ئۆهێلین لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، کراسێکی شینی لەبەردایە، دەچەمێتەوە قوڕ لە جلەکانی دەدات، دواتر قوڕی یا لە دەم و چاوی، لە ناو پاشماوەی خانووە زیان لێکەوتووەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا