پەکەکە کوژرانی 492 سەربازی تورکیا و تێکشکاندنی سەدان سەنگەری ڕاگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ئاماری سێ مانگی جەنگی خابوور و هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆسی بڵاوکردەوەو بەپێی ئامارەکەی هەپەگە 398 چالاکی ئەنجامدراون و 492 سەربازی سوپای توركیا كوژران و دەیان زرێپۆش و سەنگەر تێکشکێنراون و 63 گەریلا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری شەڕی 23 ی نیسان تاوەکو 23 ی تەممووزی بۆ جەنگی خابوور و هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس بڵاوکردەوە.

ئاماری3 مانگ هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس و جەنگی خابوور:

چالاکییەکانی هێزەکانمان؛

2 چالاکیی بۆسەدانان

10 چالاکیی شاراوە

25 چالاکیی هاکات و هەماهەنگی گەریلایی

39 چالاکیی گورز لێدان

39 چالاکیی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی

44 چالاکیی نیشانەشکێنی

72 چالاکیی سابوتاژ

79 چالاکی بە چەکی قورس

88 چالاکیی چوونەسەر دوژمن

بە گشتی298 چالاکی لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە ئەنجامدراون.

ئەنجامی چالاکیی هێزەکانمان؛

492 داگیرکەری سزادراون

62 داگیرکەر بریندار بوون

هاوڕێیانی شەهیدمان؛

63 هاوڕێمان شەهید بوون

هێرشی هێزە داگیرکەرەکان؛

سوپای تورک لە بەرامبەر بەرخودانی گەریلادا لە دەستدان و شکستی زۆر و گەورەی هەیە، بۆیە هەموو رۆژێک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئاسمان و زەوییەوە بۆردومان دەکات.

سەرباری ئەو هەموو بۆردومانانەش سوپای تورک ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنێت، لە ئەنجامی بێدەنگیی رای گشتیی نێونەتەوەیی، بێدەنگیی دەوڵەتان و بەرپرسانی دام و دەزگاکانی هێزەکانی داگیرکەر و تاوانەکانی شەڕ ئەنجام دەدەن و چەکی کیمیای بە چڕی بەکار دەهێنن. بە تایبەتی لەم مانگانەی دوایدا، بەهۆی ئەو شێواوی و داڕوخاییانەیانەوە 50 جار چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوییان بەکارهێناوە. لە ماوەی3 مانگی شەڕدا بە گشتی لە دژی سەنگەرەکان و تونێلەکانی شەڕ67 جار گازی کیمیایی و گازی ژەهراویی بەکارهێناوە.

ئەو ئۆتۆمبێل و زرێپۆشانەی لەلایەن هێزەکانمانەوە لێیاندرا؛

2 ئۆتۆمبێلی سەربازی

3 حەفارە

2 کۆپتەری هێرشبەر

6 درۆن

6کۆپتەر

ئەو کەرەستانەی لەلایەن هێزەکانمان تێکشکێنران؛

1 ئۆتۆمبێلی جۆری ترانزێت

1 ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری کیرپی

1 ئۆتۆمبێلی کۆماندۆ و بە پلێت داپۆشراو

2 ئۆتۆمبێلی جۆری ریۆ

2 ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئاسایی

3 سەنگەری بۆمبهاوێژ

5 چەکی ئەی فۆر و سەنگەرەکانیان

1 کامێرا

1 کامیرای تلسکۆپ

6 چادر

2 ئامێری دۆزەرەوەی مین و تەقەمەنی

3 درۆن

4 رادار

2 کامێرای هەستگر

24 ی کامێرای چادێری

قەڵغانەکانی گولـلە نەبڕ

دەیان تۆن تەقەمەنی و سەدان سەنگەر تێکشکێنران و لە ناو بران

ئەو کەرەستە سەربازییانەی دوژمن، کە هێزەکانمان دەستیان بەسەردا گرتووە؛

1 جیهازی بێتەل

1 چەکی ئێم پی تی

1 چەکی بۆمبهاوێژ

1 چەکی بی کەی سی

1 چەکی بی 7 (ئاڕ پی جی)

1 دوربینی شەو

1 دوربینی لەیزەر

2 چەکی دووربیندار

1 جیهازی دۆزەرەوەی مین و تەقەمەنی

1 درۆن

6 جانتای سەربازی

سەدان کیلۆگرام تەقەمەنی

ناسنامەی سەربازی

ژمارەیەکی زۆر کەرەستەی تری جۆراوجۆری سەربازی”.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا