زۆر خواردنەوەی قاوە زیان بە ئەندامێکی جەستە دەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

زانایان لە زانکۆی باشوری ئۆسترالیا دەریانخستووە زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی کافایین زیان بە مێشک دەگەیەنێت.

زانایان باس لەوە دەکەن زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی قاوەدا کاریگەری لەسەر مێشک دەبێت و ئەگەری توشبوون بە خڵەفاندن زیاتر دەکات، لە ئەنجامی توێژینەوەی زانایاندا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە زیاتر لە شەش کوپ قاوە دەخۆنەوە ڕێژەی %53ئەگەری توشبوونیان بە خەڵفان هەیە.

سەرۆکی توێژینەوەکە کیتی فام جەختی لەوە کردەوە قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی لە هەموو جیهاندا خواستێکی زۆری لەسەرە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئاگاداری ڕێژەی خواردنەوەکەی بین چونکە بەگشتی کاریگەری لەسەر هەموو جەستە هەیە و بەتایبەتی مێشک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا