پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی هەموو ڤیتامینەکان سوودێکی زۆریان بۆ جەستە هەیە و گرنگە بەڕێژەی پێویست لەجەستەدا هەبن بۆ ڕێگریکردن لە چەندین کێشەی تەندروستی.
ڤیتامین B12 یەکێکە لە ڤیتامینە زۆر گرنگەکان بۆ جەستە و کەمبوونی ڕێژەکەی ئەم زیانانەی دەبێت:
-لەدەستدانی کێش و خواستی خواردن
-بەردەوام هەست بەماندوویی کردن
-گێژبوون
-دروستبوونی کێشەکانی مێشک وەک لەبیرچوونەوە
-هەناسەتەنگی
-سڕبوونی زمان
-زەردبوونی پێست
-دروستبوونی غازات و قەبزی
-کزبوونی بینین
پێویستە هەموو کەسێک بەردەوام ئاگاداری ڕێژەی هەموو ڤیتامین و کانزاکانی جەستەی بێت و لەکاتی کەمبوونی ڕێژەکانیان چارەسەری بکەن بۆئەوەی لە کێشە تەندروستییەکان بەدووربن.